AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٣ ٢١:٤٧

لە رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزان؛

دیداری ڕێبەری باڵای ئێران لە گەڵ قاریان و چالاکانی قورئانی پیرۆز

دیداری ڕێبەری باڵای ئێران لە گەڵ قاریان و چالاکانی قورئانی پیرۆز

ڕێبەری باڵای شۆرش لە دیدار لە گەڵ قاریان و قورئان خوێنەکانی سەرانسەری وڵات وتیان: خوێندنی قورئان دەبێ کاریگەری بکاتە سەر بیسەر.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ، رێبەری باڵای ئێران ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەمە یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان لە گەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی قورئانی و قاریانی سەرانسەری وڵات دیداریان کرد.

رێبەری باڵای وڵات رایانگەیاند: بە هەر لەحنێک کە قورئان دەخوێنن وریا بن کە گرینگ ئەوەیە کە ئەم کارە بە مەبەستی کاریگەریی دانان لە سەر بیسەران ئەنجام بدەن.

ڕاشیانگەیاند: بە گوێرەی راپۆرتەکان، گەشەی پێوەری قورئان لە وڵات زیاتر لە هەموو پێوەرەکانە کە ئەمە مایەی خۆشحاڵیە.

زیادیشیان کرد: بیستنی قورئان کارێکی واجبە و بواری وەرگرتنی ڕەحمەتی خوایە و دەبێ لە کاری خوێندن و بیستنی قورئان جدییەت بکرێت.

جەختیشیان کرد: دەبێ هەموو مزگەوتەکان بکرێنە بنکەی رەواجی خوێندن و بیستنی قورئان و تەفسیر و شرۆڤەی قورئان.

News ID 45458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha