AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٣ ١٤:٠٥

ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی شەهید:

خوێنی شەهیدان کۆمەڵگا لە نەزانین ڕزگار دەکات

خوێنی شەهیدان کۆمەڵگا  لە نەزانین ڕزگار دەکات

سەرۆک کۆماری ئیران وتی: ئەمڕۆ کە دوژمنان بە شێوەی جیاواز دەیانەوێت بیر و هەڵسوکەوتی نەزانین مۆدێڕن بەسەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن، ئەوە خوێنی پاکی شەهیدانە کە کۆمەڵگا لە نەزانین ڕزگار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهید کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان لە مزگەوتی سەلمانی فارسی بەڕێوە چوو، وتی: ڕۆژی شەهید لە بەر ئەوەی کە جارێکی دیکە ناو، ڕێگا، ئامانج و ئارەزووی شەهیدانمان وەبیر دەخاتەوە، گرینگە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاسایش، یەککگرتوویی و هەروەها گەورەیی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئەنجامی خوێنی پاکی شەهیدان ڕاگەیاند و وتی: دوژمنان لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە پیلان و ئاژاوەی جیاواز بەدوای دروست کردنی بێ هیوایی لە خەڵکدا بوون، بەڵام شەهیدان نە بە قسە، بەڵکوو بە کردەوە فێرمانیان کرد کە دەتوانین بە پشت بەستن بە خودا کێشەکانی چارەسەر بکەین.

News ID 45372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha