AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢١ ٠٩:٥٦

لە ماوەی 11 مانگدا؛

بازرگانی 39 ملیار دۆلاری ئیران لەگەڵ ئەندامانی شانگهای

بازرگانی 39 ملیار دۆلاری ئیران لەگەڵ ئەندامانی شانگهای

وتەبێژی کۆمیسیۆنی گەشەی بازرگانی خانتووی پیشە، کانگا و بازرگانی وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی ڕێىەندان بازرگانی نانەوتی ئێران گەڵ ئەندامانی شانگهای بۆ زیاتر لە 38.8 ملیار دۆلار بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شانگهای لە هیند ڕایگەیاند: لە یازدە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 50 ملیۆن و 603 هەزار تۆن کاڵا بە بڕی 38 ملیار و 829 ملیۆن و 445 هەزار دۆلار لە نێوان ئێران و 11 وڵاتی ئەندامی شانگهای ئاڵوگۆڕ کراوە کە لە ئەو ڕێژەیە 41 ملیۆن و 703 هەزار تۆن کاڵا بە بڕی 19 ملیار و 613 ملیۆن دۆلار، بەشی هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانە بووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە 11 مانگی ڕابردوودا نزیک بە 6 ملیار دۆلار بازرگانی نانەوتی ئێران لەگەل ئەندامانی شانگهای گەشەی هەبووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 18.3 لەسەد زیادی کردووە.

News ID 45349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha