بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی سووریای کردووە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا ئەسەد وتی: لە دۆخی هەستیاری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، ئەم سەفەرە مانایەکی قووڵی سیاسیشی هەیە.
وتیشی: هاوکاری بەرفراوانی ئێران و سووریا، لە بەرژەوەندی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکەیە.
بەشار ئەسەد هەروەها سپاسی پشتیوانی و دڵسۆزی ئێران بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی سووریای کرد و وتی: ئێران لە باری مادی و مەعنەوی یارمەتی گەورەی سووریای داوە.
بۆچوونی ئێوە