AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١١ ١٩:١٣

لە کۆنفرانسی دیالۆگی هەولێر:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان:بەغدا قووڵایی ستراتیژی هەولێرە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان:بەغدا قووڵایی ستراتیژی هەولێرە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا قووڵایی ستراتیژی ئێمەیە و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵیدا ڕێگە خۆش دەکات بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە سەرتاسەری عێراقدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارزانی لەمیانی دووەمین کۆنفرانسی دیالۆگی هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە "کەشێکی ئەرێنی هەیە کە بەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولادا زاڵە لە هەموو ئاستەکاندا، هیچ دەرفەتێک لەدەست نادەین بۆ کۆتاییهێنان بەگرفتەکان، برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکەمان".

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەماهەنگییەکی زۆر لەنێوان هەردوو لادا هەیە، بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەم زووانە".

بارزانی باسی لە قەیرانی وزەی جیهانی کرد و وتی، "عێراق سەرچاوەی وزەی هەیە کە دەتوانێت کێشەکانی کەمیی پێداویستی لە هەندێک وڵاتی جیهان چارەسەر بکات".

News ID 45263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha