بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە دیمانە لە گەڵ سی ئێن ئێن رایگەیاند: رافائێل گرووسی سەردانی ئێران دەکات و پەیوەندی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاساییە.
وتیشی: ئێران لە رێگای وڵاتانی ناوەندگیرەوە بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە هێشتا لە سەر ڕێگای رێککەوتن لە دانوستانە.
ئەوەشی وت کە دەوڵەت پایبەندی یاسا پەسەند کراوەکان لە مەجلیسە و ئەگەر مەجلیسی ئێران یاسای نوێ پەسەند کات ، دەلاقەی ڕێککەوتن کە ئێستا کراوەیە بۆهەمیشە بەم شێوە نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەمریکاییەکان لە رێگای ناوەندگیرەکانەوە پەیامی ئیجابی بۆ ئێمە دەنێرن بەڵام هەڵوێست گرتنیان لە راگەیاندنەکان جیاوازە.
بۆچوونی ئێوە