AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٣٠ ٠٨:٣١

وتەبێژی فەرمی دەوڵەتی عێراق:

راپرسی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕای شەخسیە نەک هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت

راپرسی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕای شەخسیە نەک هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت

وتەبێژی فەرمی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی بابەتێك لە ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچەفەرمی دەربارەی هەڵوەشانەوەی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و دەڵێت "ئەوە ڕای شەخسییە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باسم عەوادی، وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئەو بابەتەی بەناونیشانی "ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟" کە لە ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی بڵاوکراوەتەوە، "ڕای شەخسییە و تەعبیر لە تێڕوانینی حکومەت و لایەنە فەرمییەکان ناکات".

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت "دەستووری عێراق دیاریکردووە دەوڵەتێکی یەکگرتووە، لە ماددەکانی دیکەشیدا پەیوەندی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی دیاریکردووە".

لە راپرسییەکدا کە لەلایەن سەنتەری راپرسی و شیکاری عێراقەوە ئەنجامدراوەو لە رێگەی رۆژنامەی سەباحی عێراقیەوە کە رۆژنامەیەکی نیمچە فەرمی حکومەتی عێراقە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەهاتووە زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستاندان و دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان داوە و داوادەکەن شتێک نەمینێت بەناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان وگەڕانەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغدا بە چارەسەر دەزانن.

News ID 45143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha