فرە ئیتنیکی و جۆراوجۆری مەزەب لە ئێران دەرفەتە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: لە نیزامی ئیسلامیدا فرە ئیتنیکی و جۆراوجۆری مەزەب دەرفەتە و دەبێ نەریت و ڕێوڕەسمەکانی ئەم نیشتمانە بەرز ڕابگیردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شارام ئێرانی ئەمرۆ لە رئورەسمی ۲۲ی ڕێبەندانی سنە وتەیەکی پێشکەش کرد.

ئێرانی وتی: کوردستان نیشتمانی گیانفیدایی، فەرهەنگ و هونەرە کە خەڵکانی خاوەن بڕوای هەیە و لە هەستیار ترین قۆناغەکانی ئەم وڵاتەدا بە دلێری لە بەرانبەر دوژمندا وەستاوە.

زیادیشی کرد: دوژمنان سیاسەتێکی دزێویان لە سەرەتای شۆڕشەوە دەستپێکردووە کە کورد و فارس و شیعە و سونی لێکتر جیا بکەنەوە و دووبەرەکی ئیتنیکی و مەزەبی لە نێوان خەڵکدا دروست بکەن.

وتیشی: دوژمنان نە سونی و نەشیعەیان خۆش ناوێت بەڵکوو کێشەیان لەگەڵ ئیسلامە.

News Code 45068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha