بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەغدا ئەلیەوم، کاوە عەبدولقادر وتی: هاووڵاتیانی کورد ئێستا لەگەڵ قەیرانی بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بەرەوڕوون و هەولێریش تەنیا لەگەڵ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواکەوتنی پێدانی مووچە بەرەوڕوو نییە. بەڵکوو قەیرانی سووتەمەنی و نرخی زۆری و دابەش کردنی نەوت و قەیرانی کارەباشی لە بەردەمدایەە.
عەبدولقادر زیادی کرد: هاووڵاتیانی کورد خراپترین ڕۆژەکانی خۆیان لە ساڵانی دواییدا بەهۆی شکستەکانی حکومەتی هەرێم و گەندەڵی پارتە دەسەڵاتدارەکان تێدەپەڕێنن، کەواتە لۆژیک نییە کە ئەو حکومەتە لە بەرانبەر قەیرانە جیاوازەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەوان هەست بە بەرپرسیارێتی نەکەن.
Your Comment