دەستگیری شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لەلایەن هەسەدەوە

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە دەستگیری شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لە ئیدارەی خۆسەر لەلایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی هەسەدە، شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر کە لە کەمپی هۆل هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە خەریکی چالاکی بوون، دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی سووریا، هێزەکانی هەسەدە ئەو شەش هێزەی ئاسایشیان بە تۆمەتی هاوکاری و یارمەتی بۆ قاچاخی ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکان لە کەمپی هۆل لە باتی وەرگرتنی پارەیەکی بەرچاو، دەستگیر کردووە.

News Code 44949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha