بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا ئەبێ بەرپرسیارێتی مافی و نێودەوڵەتی هەڕەشەکانی لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ئەستۆ بگرێت و زیاتر بیر لە پاشهاتەکانی ئەو هەڕەشەگەلە بکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی بەردەوام لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی خۆی جەختی کردووە و ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەرۆمیش ۆەوە پشت ڕاست دەکاتەوە و ئەوەی کە دەستخستنی چەکی ناڤۆکی لە دکتۆرینی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی پێگەیەکی نییە.
ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەوتنە زانستی، تەکنیکی و تەکنۆلۆژیکەکانی خۆیی لە بواری ناڤۆکی ڕانەگرتووە و بە هەر ئاستێک کە پێداویستی گەشەی وڵات بێت و بە پێی مافی خۆی وەکوو ئەندامێکی ڕێککەوتنی پەرەنەسندنی چەکی ناڤۆکی شوێنگیریی دەکات.
کەنعانی وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا باش دەزانێت کە کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەی و بەرژەوەندییەکانی قبووڵ ناکات و بە شێوەی قایم و پەشیمان کەرەوە وەڵام دەداتەوە.
بۆچوونی ئێوە