AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٨ ٠٨:٤٤

ئەردۆغان ژمارەیەک زیندانیی بە ویستی خۆی ئازاد کردووە

ئەردۆغان ژمارەیەک زیندانیی بە ویستی خۆی ئازاد کردووە

لە حاڵێکدا کە هەندێک زیندانیی سیاسی کورد دەمێکە تووشی نەخۆشینی ئەستەمن، ئەردۆغان بە ویستی خۆی ژمارەیەک زیندانیی بەخشیوە و ئازادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە خۆی یەکێک لە بەربژێرەکانیە، ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی فەرمانێک لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی "ڕۆژنامەی دەوڵەتی" ژمارەیەک زیندانی کە سزای درێژخایەنیان بەسەردا سەپابوو، بەخشیوە و ئازادیان کردووە.

هەواڵدەری مزۆپۆتامیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە کۆنە سەرباز بوون کە دوو کەسیان بەهۆی تەمەنی زۆریان و یەک کەسیان بەهۆی کەم ئەندامییەوە بەخشراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بڕیارەی ئەردۆغان لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر زیندانی سیاسی کورد بە ئاوەها دۆخەکەوە قەت نەبەخشراون و ئازادیش نەکراون.

News ID 44901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha