12 گرووپی تیرۆریستی لە ناوخۆی وڵات دەستبەسەر کراون

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند لە ماوەیەکی کەمدا 12 گرووپی تیرۆریستی لە ناوخۆی وڵات دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە دوانزە گرووپی تیرۆریستی لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیر کراون.

وتیشی: ڕیشەی ئەم گرووپە تیرۆریستیانە کە ئامانجیان خراپەکاری لە ناوخۆی وڵات بوو بە ڕژێمی زایۆنیەوە بەستراو بوو.

خەتیب زیادی کرد: ئەم تیمە تیرۆریستییە ویستبوویان بە ئۆپراسیۆنی جۆراوجۆر تۆڵەی شکستی خۆیان لە فیتنەکان بکەنەوە.

جەختیشی کرد؛ هۆشیاری دەزگای ئیتلاعاتی هەموو ئەم پیلانانە پووچەڵ کەنەوە.

News Code 44875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha