وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ ئەردۆغان دیدار و گفتوگۆی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ تورکیا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیداری کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا چووتە ئەنقەرە ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە سەفەری داهاتووی ڕەئیسی بۆ تورکیا قسەیان کرد.

لای خۆیەوە ئەمیر عەبدوڵاهیان ئامادەیی ئێران بۆ مسۆگەر کردنی ئاستی دیاری کراوی ترازی بازرگانی نێوان دوو وڵاتی ڕاگەیاند.

جەختیش کرایە سەر گرینگایەتی کۆبوونەوەی 3+3 سەبارەت بە قەفقاز، ئێران و عێراق و تورکیا و هەروەها ئکۆبوونەوەی ئێران، تورکیا و ئازەربایجان.

News Code 44786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha