AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٦ ٠٨:٤٦

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی:

حکومەت و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان شەرعییەتیان نەماوە

حکومەت و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان شەرعییەتیان نەماوە

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: نەمانی شەرعیەتە لەسەر حکومەت و دامەزراوەکانی دیکە هۆکاری ئاڵۆزی دۆخی هەرێمە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا دۆخی سیاسی هەرێم بە قۆناغێکی ناسەقامگیر و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، کە هۆکارەکەی نەمانی شەرعیەتە لەسەر حکومەت و دامەزراوەکانی دیکە.

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتو لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێم بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، درێژکردنەوەی "نایاسایی و بێ پاساوی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان"، رۆژ بە رۆژ کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی سەقامگیری سیاسی هەرێم زیاتر دروست دەکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دەرئەنجامیشدا "رۆژ لە دوای رۆژ دەرھاوێشتە نەخوازراوەکانی نەمانی شەرعیەت لەسەر حکومەت، تێکچونی زیاتری سەقامگیری سیاسی ھەرێم ئاڵۆزتر و قوڵتردەبێتەوە".

خەندان نووسیویەتی: سەرەرای ناڕەزایی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، مانگی 10ی ساڵی رابردو بەدەنگی زیاتر لە 80 پەرلەمانتار تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو كۆتایی وەرزی یاسادانانی پایزەی ساڵی 2023 درێژکرایەوە، بەو پێیەش پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا 2023/12/31 لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.

News ID 44763

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha