بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە تێکڕای ڕۆژانە (398 هەزار 704) بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
تێکڕای بەهای بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان (100.79) دۆلار بووە، بەڵام هەرێم نەوتی بە (87.85) دۆلار فرۆشتووە.
کۆی داهاتی نەوتی هەرێم نزیک لە (12 ملیار و 784 ملیۆن 354 هەزار) دۆلار.
بڕی (7 ملیار و 159 ملیۆن و 238 هەزار) دۆلار بەڕێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە.
بڕی (5 ملیار و 625 ملیۆن و 115 هەزار) دۆلار بەڕێژەی (44%) کە بەرامبەرە بە (8 ترلیۆن و 156 ملیار و 417 ملیۆن) دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم.
نەوتی هەرێم لە لایەن کەشتی (12) وڵاتەوە بارکراوە، بە جۆرێک؛ کەشتییە ئیتاڵییەکان بە پلەی یەکەم دێن و (30%) نەوتی هەرێمیان بارکردووە، لە دوای ئەویش کەشتییە یۆنانییەکان بە ڕێژەی (22%)، ئیسرائیلییەکان (15%)ی نەوتی هەرێمیان بارکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت (44%)ی داهاتی نەوت لە دوای لێدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەکە بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ساڵی (2022)دا لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە کەمترە لە کۆی خەرجییەکانی پرۆسەکە و بریتییە لە (5 ملیار و 625 ملیۆن و 115 هەزار و 741) دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەر بە (8 ترلیۆن و 156 ملیار و 417 ملیۆن و 823 هەزار) دیناری عێراقی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2022)دا بڕی (145 ملیۆن و 511 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، ئەو بڕە نەوتەش لە لایەن کەشتی (12) وڵاتەوە بارکراوە، بە جۆرێک؛ کەشتییە ئیتاڵییەکان بە پلەی یەکەم دێن و (30%) نەوتی هەرێمیان بارکردووە، لە دوای ئەویش کەشتییە یۆنانییەکان بە ڕێژەی (22%)، ئیسرائیلییەکان (15%)ی نەوتی هەرێمیان بارکردووە.
بە دوای ئەوانیشدا کرواتییەکان (9%)، رۆمانییەکان (4%)، ئیسپانییەکان (3%)، کەشتی وڵاتانی تورکیا و تایوان و سەنگاپورەو چین (2%) و ئەمریکییەکانیش (1%)ی نەوتی هەرێمیان بارکردووە. (6%)ی نەوتی بارکراوی هەرێم ناسنامەی کەشتییەکان دیار نییە.
Your Comment