ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی سووریا و دەستێوەردانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان و ناوچەکە بۆ ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئێستا وڵاتانی عەرەبی ڕوویان لە دیمەشق کردووە و خەریکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتەن کە خۆی نیشاندەری شکستی پڕۆژەکانی ئەوانە. هەروەها سەرەڕای وەستانەوەی هەندێک وڵاتی عەرەبی بۆ ڕێگری لە تەڤل بوونەوەی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی بەڵام پێش بینی دەکرێت کە ئەو ڕەوتە بەردەوام نابێت و ئەو وڵاتانە ڕێگای دیمەشق دەپێون.
ئەو ڕەوتە بۆ تورکیاش هەر وایە بە شێوەیەک کە ئەنقەرە کە لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە بەدوای تێکشکاندنی دەسەڵاتی سووریا بوو کاتێک کە تورکیا بە یارمەتی هاوپیەمانەکانی توانی لەسەر سووریا زاڵ بێت،تێگەییشت کە ئەبێ ڕێگایەکی دیکە بپێوێت.
تورکیا و سووریا لە پێوەندیی دوژمنانە تا چوون بەرەو یەکبوون
هەموو شتێک لە گفتوگۆ شاراوەوە دەستی پێکرد کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە مێدیاکان دەرکەوت. یەکەم پێوەندی لەگەڵ سووریا هاوپیوەندە بە گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا کاتێک کە هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر ئەدلەب و هێزەکانی تورکیا لەوێ بوون. ئەو کاتە پێوەندی لەگەڵ سووریا لە ڕێگای ڕووسیاوە ئەنجام دەدرا بەڵام هەندێک جار پێوەندی ڕاستەوخۆ دەگیردرا تا ڕێگری بکرێت لە پێکدادان.
ئاماژەی ئەردۆغان بە پێوەندی لەگەڵ دیمەشق
لە ئەمساڵی زایینیدا بەرپرسانی تورکیا بە تایبەتی ئەردۆغان بە شێوەیەک ئاماژەی دایە سەر حەزی خۆی بۆ پێوەندی لەگەڵ دیمەشق.
دوای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تورکیا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریایە و چاوی لە خاکی ئەو وڵاتە نییە، دیدارەکانی نێوان بەرپرسانی هەواڵگری و ئەمنیەتی زیادی کرد و هەوڵ درا کە بەستێن بۆبدیداری سیاسی نێوانیان خۆش ببێت.
ڕۆڵی مسکۆش لەم نێوانەدا زۆر بەرچاوە و بەرپرسانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە پێشوازی دەکەن لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا و ئامادەن بۆ یارمەتیدان بۆ ئەو دیدارە.
دیمەشق بە گومانەوە دەڕوانێتە ئەو پێوەندییە
دیمەشق بوو گومانەوە دەڕوانێتە هەڵوێستی بەرپرسانی تورکیا بە شێوەیەک کە فەیسەڵ میقداد وتی کە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە هیچ پێوەندیەک لە نێوان دوو وڵاتەکە نییە.
ناوبراو پابەند نەبوونی تورکیا بە بەڵێنەکانی لە ڕەوتی ئاستانەی لەمپەری سەر ڕێگای چارەسەری کێشەکانی سووریا وەسف کرد و وتی کە ئەوە تەنیا ڕێگاچارەی سووریایە.
لە کۆبوونەوەی مسکۆ چی ڕووی دا؟
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، تورکیا و سووریا و بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی سووریا و تورکیا لە مسکۆ لە کەشێکی سازێنەردا دیداریان کرد.
لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو دیدارەدا هاتووە کە قەیرانی سووریا و کێشەی پەنابەران و هەوڵی هاوبەش بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەموو تیرۆریستەکان لە سووریا لە ئەو کۆبوونەوە تاوتوێ کراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مێدیاکانی تورکیا و بەتایبەتی مێدیاکانی نزیک لە ئەردۆغان بە شێوەی بەربڵاو لەسەر نزیک کردنەوەی سووریا و تورکیا باسی زۆریان ڕێکخستبوو. هەروەها هەواڵ و وتاری جۆراوجۆر لەسەر ئەو بابەتە کە بەرژەوەندی تورکیا بە پێی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی جیهان نزیک بوونەوە بە سووریایە و ئەبی کێشەکان وەلا بنرێن بڵاو کرایەوە.
هەنگاوی دوایی لە ئەو ڕێگا داڕێژراوە، دیدار لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەیە
مەولوود چاوش ئۆغڵۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنقەرە وتی: هەنگاوی دوایی لە.نەخشەڕێگای داڕێژراو بەڕێوەبردنی دیدار لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەیە. کاتێکی دیاری کراو بۆ ئەو دیدارەش دیاری نەکراوە.
هلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە دیداری نێوان ئەردۆغان و ئەسەد ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێت، ئەگەری هەیە. بە هەوڵگەلێک کە لە ڕۆژانی داهاتوو دەدرێت دەتوانرێت بە شێوەی جیدی یارمەتی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە بدرێت.
قسەی کۆتایی
سیناریۆی جۆراوجۆر هەیە بۆ لابردنی کێشەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە لەوانە ڕێککەوتنی ئەدەنە و چوونە دەرەوەی وردە وردەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا.
لە ئەم نێوانەدا سووریاش پێشوازی دەکاتە پێوەندی لەگەڵ تورکیا بە مەرجی ئەوەی کە ئەنقەرە بۆ سەقامگیری سووریا هەنگاو بنێت و دەست لە پاڵپشتی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەب هەڵبگرێت .
Your Comment