AP ١٤٠١ بەفرانبار ٦ ١٤:٢٠

هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل:

تورکیا چەکی کیمیایی لە دهۆک بەکارهێنا/ کوژرانی 11 هێزی پەکەکە

تورکیا چەکی کیمیایی لە دهۆک بەکارهێنا/ کوژرانی 11 هێزی پەکەکە

هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) کوژرانی 11 هێزی خۆی بە چەکی  کیمیایی تورکیا ڕاگەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) کوژرانی 11 هێزی خۆی بەکیمیایی ڕاگەیاند.

هەپەگە ئاشكرایكرد کە لەئەنجامی هێرشی کیمیایی تورکیا لەگۆڕەپانی (ساجا)ی سەر بەشیلادزێ لەپارێزگای دهۆک 11 چەکداریان کوژراوە و بەبەڵگەشه‌وە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییمان تۆمارکردوەو ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هەپەگە ده‌ڵێت: لەئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی‌و تەقەمەنی قەدەغەکراو، ڕۆژی 5ى مانگى ڕابردوو (11) کوژراون کە یەکێکیان خەڵکی سلێمانیە ، سوپای تورکیا بەرلەوەی لەناوچەی ساجا هەڵبێن، چەکێکی زۆری کیمیاییان بەکارهێناوە.

له‌وه‌ڵامێكى تونددا بۆ خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا هەپەگە ڕایگەیاندووە کە خوڵوسی ئاکار ڕایگەیاندوە، کە کوژرانی ئەو هەڤاڵانەی ئێمە لەشەڕدا ڕویداوە، بەڵام درۆیکردوە، بەم درۆیە هەوڵیدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی‌و تاوانی شەڕ بشارێتەوە.

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایمان لەساجا بەوێنە دۆکیۆمێنت کردوە، بەگونجاومان نەزانی لەمکاتەدا ئەو وێنانە بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکەینەوە، بەڵام دەتوانین بیدەینە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بابەتەو پشتڕاستکردنەوەی تاوانە جەنگییەکانی تورکیا بکرێت.

News ID 44561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha