AP ١٤٠١ بەفرانبار ٦ ١٢:٥٩

کەنعانی:

خراپ کردنی ناوی ئێران، چییەتی پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ ناشارێتەوە

خراپ کردنی ناوی ئێران، چییەتی پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ ناشارێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆێ نووسی: خراپ کردنی ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران، چییەتی ڕاستەقینەی پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ ناشارێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: هەموو ئەو تۆمەتانەی کە هەندێک وڵاتەکان دەیدەنە پاڵ ئێران،خۆیان لە کردەوەدا لە درێژایی مێژوو و لە درێژەی مێژووی سەردەمدا بە ناشیرین ترین شێوە هەمبەر گەلانی خۆیان ئەنجامیان داوە و هێشتاش دەیکەن.

ناوبراو زیادی کرد: خراپ کردنی ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران، چییەتی ڕاستەقینەی پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ ناشارێتەوە. دوو ڕوویی تا کەی.

News ID 44556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha