بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس لە كوردستانی سووریا ئاشكرایكرد، لەشاری ڕەققە داعش په‌لامارى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشى شاره‌كه‌ى دا‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر کوژراو و بریندار هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەی له‌هه‌سه‌ده‌وه به‌په‌یامنێرى شارپرێس دراون، 4 شه‌ڕڤانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایش-یش گیانیان لە دەستداوە، به‌ڵام بریندارێكى زۆر هه‌یه.
كه‌نداڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌توندى وه‌ڵامى په‌لاماره‌كه‌ى داعش دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش كه له‌زیندانى ئاسایشدابون توانیویانه هه‌ڵبێن.
له‌ئێستاشدا هێزەكانى هه‌سه‌ده‌و ئاسایش‌و یه‌په‌گه ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان‌و پشكینین كردوه بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ى ئه‌و گیراوانه‌ى داعش كه به‌هۆى په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر ناوه‌ندى ئاسایشه‌وه توانیویانه هه‌ڵبێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبه‌ت به‌شارپرێس دراوه لەسەرچاوەیه‌كى باڵاى ئه‌منى له‌ڕه‌ققه‌وه، لەئەنجامی گەڕانەکەدا باندێکی داعش دەستگیرکراون.
Your Comment