بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەرچەندە ئەمریکییەکان خۆیان بێ مەیل بە ڕێککەوتن نیشان داوە بەڵام ئێستا کە نەیانتوانی بە پشتیوانی کردن لە نائارامییەکان بگرنە ئامانجی خۆیان باس کردن لەسەر گۆڕینەوەی زیندانیەکانیان گرتووەتە پێش.
ئەمریکییەکان ساڵی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ڤیەنا، پرسی گۆڕینەوەی زیندانییەکانی هێنایە ئاراوە و شوێنگیریان کرد.
ئەمریکییەکان بەردەوام بەدوای گرێ دانی بابەتی ئازادی تاوانبارانی خۆی و بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکین و پێشتریش ڕۆبێرت مالی ڕایگەیاندبوو ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بێ ئازاد کردنی زیندانیانی ئەمریکی دوور لە چاوەڕوانییە.
ڕوانینی ئێران بە بابەتی گۆڕینەوەی زیندانیان بەردەوام مرۆڤدۆستانە بووە و بۆ ئەو بابەتە لە پێشەوە هەنگاوی ناوە. لە هەمان پێم حەمەد باقر نمازی کە لە ٢٠١٥ ەوە لە زیندانە ئازاد کرا و ئێرانی بەجێهێشت.
ئێستاکەش بە پێی ڕێککەوتنی جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ شوێنگیری دانوستانەکانی ڤیەنا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ڤیەنا و هەروەها دیدار و پێوەندییەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عومانییەکەی کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەغدا ٢ لە ئەمان بەڕێوە چوو، ئەو ئەگەرە هەیە کاتی گۆڕینەوەی زیندانییەکان نزیک بێت.
کەوابوو بە پێی ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێرانبۆ کۆتایی هێنان بە بابەتی گۆڕینەوەی زیندانیان، ئێستا ئەوە ئەمریکایە کە ئەگەر بیر لە هاووڵاتیانی خۆی دەکاتەوە لە جیاتی هەڵسوکەوتی فریودەرانە،بڕیاری سیاسی خۆی بدات.
بۆچوونی ئێوە