بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: بە جێبەجێ کردنی یاسای هەنگاوی ستراتێژیک، پیتاندن گەیشتۆتە ئاستێک کە لە ئێستادا دەفرایەتی پیتاندنی وڵات زیاترە لە دوو ئەوەندەی هەموو مێژووی ئەو پیشەیە.
وتیشی: یاسای هەنگاوی ستراتێژیک یاسایەکی باش بۆ گەشەی پیشەی ئەتۆمی بوو و بە باشیش جێبەجێ کراوە.
ئەوەشی وت کە وزەی ئەتۆمی و بەرهەم هێنانی ئەتۆمی دەستپێوەگرتنی ئابووری زۆری بۆ وڵات بووە و کەم کردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی فۆسیلی کاریگەری باشی لە سەر پاراستنی ژینگە دەبێت.
Your Comment