AP ١٤٠١ سەرماوەز ٦ ١٠:٥٧

مەلا بەختیار:

یه‌كێتی‌‌و پارتی رێککەوتنیان نییە و لاربوونەتەوە

یه‌كێتی‌‌و پارتی رێککەوتنیان نییە و لاربوونەتەوە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە کوردستان لەدۆخێکی نالەباردایەو تا ئێستا یه‌كێتی‌‌و پارتی رێککەوتنیان نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند: ئێستا یه‌كێتی‌‌و پارتی رێککەوتنیان نییەو زەمینەی رێککەوتنی سیاسی لەکوردستاندا نییە. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و دو حزبه‌ هەریەک بەلای خۆیدا لاربونتەوە نەک نزیک.

مەلا بەختیار له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وتی، بەداخێکی زۆرەوە کوردستان لەدۆخێکی نالەباردایەو تا ئێستا دو حزب رێککەوتنیان نییەو زەمینەی رێککەوتنی سیاسی لەکوردستاندا نییەو هێشتا کۆڵەگە سەرەکییەکانی سیاسەت لەکوردستاندا کە یەکێتی‌و پارتییە، هەردوکیان، هەریەک بەلای خۆیدا لاربونەتەوە نەک نزیک.

News ID 44265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha