AP ١٤٠١ سەرماوەز ١ ١١:٥٤

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند:

کاردانەوەی ئەمریکا و ڕووسیا بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

کاردانەوەی ئەمریکا و ڕووسیا بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

ئەمریکا داوای پارێزەریی لە ژێرخانەکان و خەڵکی سڤیل لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریای کردووە و ڕووسیاش داوای لە تورکیا کردووە کە هەمبەر کوردەکانی سووریا دانبەخۆدانانی هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا و ڕووسیا لە کاردانەوە بە هێرشی ئاسمانی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای پاراستنی دۆخی ئێستا و ڕێگری لە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی کردووە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە تویتێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر ئەو هێرشانە نووسی: بەدوای کەم بوونەوەی ئاڵۆزی و پارێزەری لە گیانی خەڵکی سڤیل و دامەزراوە سڤیلەکانین. ئەمریکا لە ناولێبردنی تورکیا وەکوو هۆکاری هێرشەکە خۆی بواردووە.

ڕووسیاش لە کاردانەوە بە ئەو هێرشانە داوای لە تورکیا کردووە کە لە گوشاری زیاتر لە سەر کوردەکان خۆی ببوێرێت.

News ID 44213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha