ئەگەری هێرشی بەرفراوانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

بە وتەی کارناسانی پێدەچێت بەمزوانە تورکیا هێرشێکی بەرفراوان بکاتە سەر کوردی سووریا بە تایبەت ئێستا کە بیانووی تەقینەوەکەی ئەستەنبۆڵی بە دەستەوەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگەری هێرشی سەربازی بەرفراوانی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا بە لەبەرچاو‌گرتنی ئەو راستیەی کە دەستیان بووە لە تەقینەوەی ئەستەنبۆڵ، زیاتر بۆتەوە.

دوای تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەمە لە ئەستەنبۆڵی تورکیا دوور لە چاوەڕوانی نییە کە دەوڵەتی ئەردۆغان هێرش بکاتە سەر کوردەکان لە باکووری سووریا . ئەو کەسە دەستبەسەر کراوە کە دەوترێت تەقینەوەکەی ئەنجام داوە تورکیا دەڵێت پەیوەندی لەدگەڵ گرووپەکانی وەک پەکەکە و میلیشیا کوردەکانی باکووری سووریا بووە.

سێ کارناسی پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە تویتەر هۆشداریی دەدەن ئەگەری هێرشی سەربازی دیکە لە لایەن تورکیا دژی کوردی سووریا دوور لە چاوەروانی نییە.

فابریش بالانشە، شرۆڤەکاری پرسەکانی سووریا و مامۆستای زانکۆی لیۆن 2 فەرەنسا لە تویتەرەکەی خۆیدا هۆشداریی دا کە تورکیا بە تۆمەتبار کردنی کوردی سووریا بە تێوەگلان لە تەقینەوەکەی ئەستەنبۆڵ، لە راستیدا هەوڵی دا بەستێنی سەربازی بۆهێرش کردنە سەر کوردی سووریا برەخسێنێت.

هاوکات سێس فرانتزمەن، شرۆڤەکاری پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناڤینیش دەڵێت: لە سەروبەندی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی تورکیا و بۆ وەدەستهێنانی دەنگی ناسیۆناڵیستەکان، رەنگە ئەردۆغان هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا.

ئانتۆنی ئاویس دۆبۆسێن، وتی: تورکیا پێشتریش لە رووداوی لەم شێوە بۆ گوشار خستنە سەر کوردەکانی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا کەڵکی وەرگرتووە‌.

فردریک گیردینگ ، شرۆڤەکاری پرسەکانی کورد بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسانی تورکیا وتوویانە تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئەستەنبۆڵ ، مۆبایلەکەی لە شاری کوردنشینی کۆبانێ لە سووریا وەرگرتووە، وتی: ئەم بابەتە دەتوانێ مانای ئەمە بدات کە تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا شاری سەمبۆلیکی کۆبانێ هەڵبژاردووە.

News Code 44140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha