AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٧ ٢٢:٢٤

کارناسێکی سەربازی ئیسرائیلی:

لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک بە سەرماندا دەبارێت

لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک بە سەرماندا دەبارێت

هەواڵنێر و کارناسی پرسە سەربازییەکانی ئیسرائیل وتی کە لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک لە سنوورە باکوورییەکانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەهاوێژرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، هەلل بیتون هەواڵنێر و کارناسی سەربازی ئیسرائیلی وتی کە لە شەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک لە سنوورە باکوورییەکانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەهاوێژرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە سیستەمی سەربازی و ئەمنیەتی تێلاڤیڤ لە پشت دەرکە داخراوەکانەوە دەوترێت کە لە شەڕی داهاتوودا، هەزاران مووسەک لە سنوورە باکوورییەکانەوە بەرەو ئێمە دەهاوێژرێت و ئەو مووشەکانە خەساری زۆرمان لێ دەدەن.

ئەو کارناسە سەربازییە ئیسرائیلییە درێژەی دا: بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل دەزانن کە دوژمن لە پاڵ هاویشتنی مووشەک هەوڵ دەدات بۆ دەستخستنی دەستکەوتێکی زەوینیش.

News ID 44067

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha