بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سادق لاریجانی سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات بە دەرکردنی پەیامێک وێڕای دەربڕینی داخ و هاوخەمی لەگەڵ بریندارەکانی ئەو ڕووداوە، داوای ناسینەوەی خێرا و سزای هۆکارەکانی ئەو رووداوە تیرۆریستیەی کرد.
نوبراو لە دەقێکدا نووسی: وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەو ئازیزانە، چاوەڕوانی یەکلایی هەموو دامودەزگا ئەمنی و ئینتزامییەکان و بەتایبەتی دەسەڵاتی داد ئەوەیە کە بە شێوەی قایم و خێرا هۆکارەکانی ئەو کردەوە دزێوە بناسنەوە و سزایان بدەن.
Your Comment