ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت-محەمەد موهاجرانی: مێژوو لەبیریەتی، گەلی ئێران جودا لە هەر زمان، ڕەگەز و خێڵێک، بەردەوام بە گیان و دڵ لە خاکی ئێران لە بەرانبەر ڕووداوەکان بەرگریان کردووە. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنانی کۆنی ئەم وڵاتە، لە خولیاکانی خۆیاندا، نەخشەی دروست کردنی ئاژاوە و کێشە لە نێو گەلانی جیاوازی ئێران وەکوو ڕێگایەکی گونجاو بۆ لەناوبردنی ئێران بکێشن.
بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسپێکی جووڵەی نەتەوەی ئێران بەرەو لووتکەی گەشە، هەوڵی دوژمنان بۆ دروست کردنی ئاژاوەی خێڵەکی و لە ئەنجامدا دابەش کردنی ئێران خێرا بووەوە و ئەو بابەتە بەردەوام یەکێک لە ئەرکەکانی سیستەمی سیخوڕی نێودەوڵەتی بووە.
هەر بۆیە، لە یەکەم ڕۆژەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە پاڵپشتی و هاندانی دامودەزگا سیخوڕییەکانی ڕۆژاوا و هەروەها ڕژێمی بەعسی عێراق، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و حزبی کۆمەڵە بە ئامانجی دابەش کردنی ناوچە کوردنشینەکان لە ئێران، هەڵیان کوتایە سەر شارە سنوورییەکان لە ڕۆژاوای ئێران.
لە ئەنجامدا و دوای ئەوەی کە هەزاران کەس لە ئەندامانی حزبی بەعسی عێراق و گرووپە دژە شۆڕشەکانی سەر بە بیانییەکان وەکوو کۆمەڵە، فیداییانی گەل و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، لە گەلاوێژی 1358 هێرشیان کردە سەر شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان و ئەو شارەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای ئەوە ئیمام خومەینی فەرمانی مێژوویی بۆ ئازاد کدنی شاری پاوە دەرکرد.
فەرمانی ئیمام خومەنی پلانی جودایی خوازەکانی پووچەڵ کردەوە
مێژوو دەیسەلمێنێت کە دوای ئەو فەرمانە هێزێکی زۆر بەرەو پاوە کەوتە ڕێ. هەزاران کەس لە بەردەم سەرۆک وەزیریی داوای چەکیان دەکرد. کەسانێکی زۆر بە پێ لە کرماشانەوە بەرەو پاوە کەوتنە ڕێ. دوژمن هەڵهات و شارەکانی مەریوان، مەستام، بانە و سەردەشت، مەهاباد، بۆکان و سەقز لەلایەنی هێزەکانی ئێرانەوە کۆنترۆڵ کرایەوە و بەرپرسانی دیمۆکرات و کۆمەڵە بەرەو عێراق هەڵهاتن.
ئاڵبەت چالاکی لاوازی ئەو گرووپە دژبەرانە لە دژی هاووڵاتیانی ئێرانی ڕانەگیردرا و بە پێی نامەیەک کە لەم دواییەدا نوێنەری ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ناردووە، لە ساڵی 2016 ەوە تا ئێستا، ئەو گرووپانە 49 جار هێرشیان لە ناوخۆ و نزیک سنوورەکانی ئێران ئەنجام داوە کە لە ئەنجامدا 24 کەس شەهید بوون و 32 کەسیش بریندار بوون.
نامەی ڕاشکاوانەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
نوێنەری ئێران زیادی کرد: ئەو گرووپە چەکدارانە کە لە چوارچێوەی یاسایی ئیراندا وەکوو گرووپی تیرۆریستی ناسراون، چەندین کەمپی پەروەردەی تیرۆریزمیان لە خاکی عێراق و لە ناوچەی هەرێمی کوردستان بۆ بەکارهێنان، پەروەردە، هاندان، پلانڕێژی، ڕێکخستن، پاڵپشتی و ئەنجامی کاری تیرۆریستی و هەروەها ئۆپراسیۆنی خراپکارانە لە خاکی ئێران چالاکن.
لە هەمان پێوەندیدا حەسەن هانی زادە کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، وێڕای شرۆڤە کردنی دۆخی گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان وتی: گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە چەند ڕەهەندەوە دەتوانرێت شرۆڤە بکرێت. گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە سەردەمانی دوورەوە، لە شەڕی سەپێندراو و دوای بەزینی سەدام لە هەرێمی کوردستان چالاکی تیرۆریستی و پەروەردەییان هەبوو. لە کۆتاییدا ئەو گرووپە دوای بەزینی ڕژێمی سەددام لەگەڵ کاردانەوەی خەڵکی عێراق بەرەوڕوو بوونەوە و بنکەکانیان کۆ کرایەوە.
ناوبراو جەختی کرد: گرووپگەلێکی دیکە وەکوو کۆمەڵە، دیمۆکرات و پژاک دزەی زیاترین لە هەرێمی کوردستان هەیە و دوای بەزینی سەددام و خۆبەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەو ناوچە دزەی زیاترین کرد. ئەو گرووپانە نزیک بە 50 بنکەیان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و شارەکانی هەرێم وەکوو سلێمانی و هەولێر کردووەتەوە و زیاترین چالاکیان لە دژی خەڵکی باکووری ڕۆژاوای ئێران هەیە. هەروەها زۆربەی بنکەکانی ئەو گرووپانە لە ژێر چاوەدێری ئەفسەرانی مووساد و ڕێکخراوی سیا چالاکی دەکەن.
تیرۆریستە جودایی خوازاکەن سیگناڵی ڕووخێنەر بۆ فڕۆکە مەسافرییەکان دەنێرن
ئەو کارناسەی پرسە ناوچەییەکان بە ئاماژە بە هەوڵە ڕووخێنەرەکانی گرووپە دژبەرە جودایی خوازاکەن، وتی: یەکێژ لە چالاکییەکانی ئەو گرووپە جودایی خوازانە، ناردنی سیگناڵی درۆیی و پارازیت بەرەو ڕاداری فڕۆکە موسافرییە ئێرانییەکان کە لە شوێنە جیاوجیاکانی ئیرانەوە بەرەو پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کرماشان و کوردستان دەڕۆن، دەنێرن و بەم شێوەیە هەوڵ بەلاڕێ بردنی فڕۆکەکان دەدەن.
ناوبراو وتی: ئەوە یەکێک لە هەوڵە مەترسیدارەکانە کە ئەو گرووپانە ئەنجامی دەدەن. زۆربەی ئەو موسافرانە کە لە شوێنە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەرەو کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کرماشان دەڕۆن، خەڵکی هەمان ناوچەن و ئەو گرووپانە کە پاگەندەی نەتەوەگەرایی دەکەن، نابێت هەوڵی خستنە مەترسیی فڕۆکەکان بدەن بەڵام سەرەڕای ئەوە هەوڵی داخستنی فڕۆکەکانیان هەیە کە بە هەوڵی سپای پاسداران بنکەکانی ئەو گرووپانە کرایە ئامانج و تێکشکێندرا.
هاندی زادە جەختی کرد: ئەو گرووپانە لە پاڵ ئەفسەرانی مووساد و سیا چالاکی سیخوڕیان لە دژی ئێران ئەنجام داوە کەسانێکیان بۆ ئەنجامی هەوڵ خراپکارانە دەناردەوە بۆ ناو سنوورەکانی ئێران کە ئەو کەسانە تەنانەت لە دژی خەڵکی کوردیش هەوڵیان داوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕەوتی ئەم ڕووداوانەی دوایی، 1200 کەس لە ئەندامانی ئرو گرووپە دژبەرانە بۆ خراپکاری هاتوونەتە ناو ئێران کە زۆربەیان دەستگیر کراون. ئەو کەسانە لە ژێر دەستی ئەفسەرانی مووساد و سیا پەروەردە کراون و دەیانەویست کاری خراپکارانە ئەنجام بدەن کە بە وشیاری هیزە ئینتزامی و ئەمنییەکان ڕێگریان لێ کرا.
ئەو کارناسەی پرسە سیاسییەکان وتی: کەواتە هەرێمی کوردستان بەرپرسی هەوڵە ڕووخێنەرەکانی ئەو گرووپانەیە و ئێرانیش چەندین جار لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بە شێوەی نووسراو و قسەش نسیبت بە درێژەی چالاکیی ئەو گرووپانە هۆشداریی دابوو؛ هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئیران لە بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو گووپە دژبەرانە، بەتواوەتی ژیرانە بووە و بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییە و سروشتییە کە بە پێێ هەموو یاساوڕێسا نێودوەڵەتییەکان بووە.
هانی زادە وتیشی: بەداخەوە بەرپرسانی هەرێم لەبیریان کرد کە لە درێژایی چل ساڵی ڕابردوو بەتایبەتی لەسەردەمی ڕژێمی بەعس، بە باوەشی کراوەوە کۆچبەرانی هەرێممان وەرگرتووە و لە ڕاستیدا هەموو ئیمکاناتی ئێران لە ئەو سەردەمە خرابووە بەردەستی خەڵکی کوردەوە؛ بەداخەوەو لەم دواییەدا بەرپەسانی هەرێم لە ژێر گۆشاری ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵوێستێکی جودا لە هەڵوێستی دۆستانەیان گرتووەتە پێش.
Your Comment