AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٣ ١٩:٣٧

وەزیری دەرەوەی سوید جەختی کرد:

بەڵێنی جیدی سوید بە تورکیا بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ پەکەکە

بەڵێنی جیدی سوید بە تورکیا بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ پەکەکە

وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و یەکێتی ئەورووپا هاوڕایە سەبارەت بە پەکەکە و ستۆکهۆڵم پایبەندی بەڵێنەکانی خۆیە بە تورکیا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆبیاس بیلسترووم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە سوید دەبێ لە گەڵ تورکیا هاوکاری تەواو بکات بۆ بەرەنگاریی گرووپە دژبەرەکانی ئەنقەرە.

وتیشی: لە گەڵ تورکیا هاوڕایان سەبارەت بە نیگەرانی ئەو وڵاتە لەبارەی پەکەکە و وەکوو ئەورووپا و ئەمریکا پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانین.

ئەوەشی وت کە رەوتی گەراندنەوەی کوردەکانی دژبەری تورکیا کە دانیشتووی سویدن دووبارە دەسپێدەکاتەوە.

News ID 43912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha