بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چیای تەیمور پەڕلەمانتاری پارتی لەبەغدا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، "ئەگەر کورد لەحکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی چوار وەزارەتی بەرکەوێت، ئەوە سێ وەزارەتیان بۆ پارتی دەبێت، ئەو وەزارەتەشی دەمێنێتەوە یان بەر یەکێتی دەکەوێت یان ئەو لایەنە کوردیانەی تر کە بەشداریی حکومەتی داهاتوو دەکەن".
بەوتەی تەیمور، "یەکێتی بەبەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمارو تێپەڕاندنی عەبدولەتیف ڕەشید سەرجەم خاڵەکانی هەڵبژاردنی بەکارهێناوەو مافی ئەوەی نییە داوای بەدەستهێنانی پۆستی وەزاریش لەحکومەتی سودانیدا بکات".
یەکێ لەئاستەنگەکانی بەردەم پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ عێراق ململانێی نێوان یەکێتیو پارتی لەسەر دابەشکردنی ئەو چوار وەزارەتەی بەر کورد دەکەون، بەوپێیەی یەکێتیی داوای دوو وەزارەت دەکاتو پارتیش سێ وەزارەت بەپشکی خۆی دەزانێت.
Your Comment