بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ئیتنیک و کەمینە ئاینییەکان لە دیدار گەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەهسا(ژینا) ئەمینی جەختی کردە سەردەفرایەتی باڵای یاسا بۆ پێوشوێنگیری داخوازییەکانی ئەوان.
لەم دیدارەدا مامۆستا کەریمی گوێبیستی خواست و داخوازییەکانی بنەماڵەی ئەمینی سەبارەت بە دۆسیەی گیانلەدەستدانی مەهسا بوو.
بنەماڵەی ئەمینی لەم دیدارەدا جەختیان کردە سەر لێکدانەوەی ئەگەری کەمتەرخەمی گرووپی پزیشکی یان دواخستنی پێراگەیشتن بە دۆخی دەرمانی مەهسا و پێوشوێنگیری تایبەتی ئەم بابەتە.
لای خۆیەوە مامۆستا کەریمی رایگەیاند کە خوالێخوەشبوو مەهسا ئەمینی وەک کچی خۆم بوو و بێ گومان داخوازییەکانی ئێوە بە سەرۆک کۆمار دەگەیێنم.
Your Comment