بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی گشتی و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: بابەتە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دزە لە نێو ماڵپەڕی کۆمپانیای بەرهەمهێنان و گەشەی وزەی ئەتۆمی بە ئامانجی دروست کردنی کەشی مێدیایی ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو لایەنە پێوەندیدارە لە وڵاتێکی بیانی تایبەتەوە ئەو هێرشە ئەنجام دراوە و هەندێک پۆستی ئەلکتۆرنیکی ئەو ڕیکخراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، کە ناوەرۆکی زۆر ئاسایی و تەکنیکی هەیە و لە کورتترین کاتیشدا هەوڵی پێشگیرانەی پێویست ئەنجام درا.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئامانجی ئەو جۆرە هەوڵانە ڕاکێشانی ڕای گشتی، دروست کردنی کەشی مێدیایی و ... ە.
Your Comment