AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٨ ١٣:٤١

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە یوو ئێن:

پاگەندەی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا و بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکراینای درۆیە

پاگەندەی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا و بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکراینای درۆیە

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پاگەندە بێ بنەماکان سەبارەت بە گواستنەوەی درۆن لەلایەن ئێرانەوە بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینای ڕەت کردەوە و جەختی کرد: ئەو پاگەندەگەلە هیچ پێوەندییەکی بە بڕیارنامەی 2231 ەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆبوونەوەی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەسەر داوای ئۆکراینا و بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ڕۆڵی درۆنە ئێرانییەکان لە شەڕ لە ئەو وڵاتە بەڕێوە چووبوو، ئەمیر سوعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەسەر بابەتی قەیران لە ئۆکراینا و هەوڵی هەندێک لە وڵاتەکان بۆ پێوەند دانی قەیرانی ئۆکراینا  و بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی شرۆڤە کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بەردەوام لەسەر ئەو بابەتە جەختیمان کردووە کە هەموو ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ بەتواوەتی ڕێز لە ئاامنج و بنەماکان لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی لەوانە سەروەری، سەربەخۆیی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاک دابنێنن.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئیران وتیشی: ئێران بەردەوام وتوویە کە پاگەندە بێ بنەماکان سەبارەت بە گواستنەوەی درۆن بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا ڕەت دەکاتەوە.

هەروەها لە ئەوەی کە هەندێک وڵاتەکان لە قەیرانی ئۆکراینا بە ئامانجی سیاسی شوێنگیری دەکەن، نیگەرانی دەربڕی و زیادی کرد ئەو وڵاتانە بە خستنەڕێی بزووتنەوەیەکی دژە هەواڵگری و شەڕی ڕەوانی لە دژی ئێران هەوڵ دەدەن، بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش شرۆڤەیەکی ناڕاست بدەن و پێوەندی دروست بکەن لە نێوان پاگەندەی بێ بنەما و بڕیارنامەی 2231.

News ID 43852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha