AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٦ ١٨:١٨

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند:

ئازادی بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەستبەسەر کران

ئازادی بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەستبەسەر کران

وەزیری ناوخۆی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە کەسە دەستگیرکراوەکان کە پەشیمانیان لە کردەوەکەیان ڕاگەیاندووە ئازاد کراون، وتی: لە هەندێک لە مێدیاکانی وڵاتانی دراوسێ دروست کردنی نائارامی فێری خەڵکی ئێران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی نیوەڕۆی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە پارێزگای بووشێهر، ڕایگەیاند: نائارامییەکان لەلایەن دامودەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە و ئاژاوەچییەکان دەستگیر کراون و ڕادەستی دەسەڵاتی داد کراون و دۆسیەکانیان خەریکی لێکدانەوەیە.

ناوبراو زیادی کرد: کەسانێک کە تووشی هەڵە بوون، بە میهرەبانی ئیسلامی لێیان دەبوورین بەڵام کەسانێک کە خەساریان لە خەڵک داوە، بە شێوەی یاسایی بەرەوڕوویان دەبینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە کەسە دەستگیرکراوەکان کە پەشیمانیان لە کردەوەکەیان ڕاگەیاندووە ئازاد کراون، وتی: لە هەندێک لە مێدیاکانی وڵاتانی دراوسێ دروست کردنی نائارامی فێری خەڵکی ئێران دەکەن کە لە ئەو بارەوە شوێنگیری پێویست دەکرێت.

News ID 43832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha