ڕەئیسی : ئێران هاوبەشێکی هەمیشەییە/ دەنگی وڵاتانی سەربەخۆ زیاتر دەبیسترێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنگیری بەردەوام و تۆکمە کردنەوەی چەند لایەنەیی لەسەر بنەمای دادپەروەری، هاوبەشێکی هەمیشەیی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەشەمین کۆبوونەوە بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی کۆنفڕانسی سیکا لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان بە وتنی ئەوەی کە پێمان وایە دەوڵەتەکانی ئەندامی سیکا بە بڕوا بە پێشینەی شارستانیەتی ڕیشەداری خۆیان دەتوانن ڕێگاکانی بەردەست بۆ پەرەپێدان بە ئاشتی و ئاسایش لە سەر بنەمای دیپلۆماسی و هاوکاری هەمە لایەنە سەر بنەمای دادپەروەری و مەعنەویەت دابنێن، وتی: ڕەوتی گۆڕین لە سیستەمی نێودەوڵەتی گەییشتووەتە قۆناغێکی تایبەت و لە دابەش کردنەوەی نوێی هێز، ڕوانگە زاڵمانەکان، ڕەت کراوەن و دەنگ و ڕۆڵی وڵاتانی سەربەخۆ، زیاتر دەبیسترێت و دەبینرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو گۆڕین و پەڕینەوە پێویستی بە ستراتیژی و بردن بۆ ڕێگایەکی تایبەت هەیە تا چارەنووسی نەبێت وەکوو سیستەمە نێودەوڵەتییە پێشووەکان.

ئیبراهیم رەئیسی وتیشی: سەرمایەی شارستانیەت و مەعنەوی کە پێکهێنەری بایەخە هاوبەشەکانی ئاسیایە، دەستەبەرکاری ڕێکوپێکی و جیهانێکە کە ستەم و نادادپەروەری و تاک لایەنەیی رەت دەکاتەوە و بەرەورووی دەبێتەوە. بابەتی سەرەکی لە مسۆگەر کردنی سەرکەوتنی ئەو ڕەوتە، هاوکاری و هەماهەنگی وڵاتانی سەربەخۆیە.

کۆماری ئیسلامی ئیران خۆی پابەند بە ئەو ڕێگا دەزانێت و بۆ بەدی هێنانی ڕێکوپێکییەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای هاوکاری و ڕێزی بەرانبەر، لە سەر سیاسەتی دراوسێیەتی، چەند لایەنەیی و نزیک بوونەوەی سەقامگیر جەخت دەکات و لە ئەو بوارەدا، بەتایبەتی بە پێی دەفرایەتی خۆی لە بواری ژێئۆپۆلۆتیک، وزە، گواستنەوە و هێزی مرۆیی، ئامادەی ڕۆڵگێڕانی چالاک و سازێنەر بۆ بەهێز کردنەوەی ڕێکخراوە ناوچەییەکان و هەروەها دژایەتی لەگەڵ سیاسەتی تاک لایەنەییە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنگیری بەردەوام و تۆکمە کردنەوەی چەند لایەنەیی لەسەر بنەمای دادپەروەری، هاوبەشێکی هەمیشەیی دەبێت.

News Code 43752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha