دوژمن ئاواتی بە سووریا کردنی ئێران دەباتە گۆڕ

سەرۆکی رێکخراوەی پەدافەندی غەیر عامڵی ئێران وتی: سەرەکیترین ئامانجی دوژمن لە ئاژاوەی ئەم دواییە بە سووریا کردنی ئێران بوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار جەلالی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی پۆلیس بۆسەرۆک پۆلیسی ئێران جەختی کرد: ئێستا دوای چەند حەوتە لە دەسپێکی پیلانەکان بۆ نائەمن کردنی وڵات دەرکەوت کە پرسی باڵاپۆشی بیانووە بۆ ئاژاوەنانەوە و بشێوی دروس کردن.

وتیشی: لە شەڕی تێکەڵیی ئەم داوییە پەرەدان بە ناڕەزایەتییەکان و بشێوی نانەوە بۆ بە سووریا کردنی ئێران ئامانجی دوژمن بوو.

جەختیشی کردووە: دوژمن ئەم ئاواتە بە هزشیاری خەڵک و هێزە چەکدارەکان و ژیری بەرپرسان و ڕێنمایی ڕێبەری دەباتە گۆڕ.

News Code 43694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha