AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٨ ١٤:٠٣

محەمەد حەلبووسی:

سەقامگیری عێراق بۆ ئەمریکا یەکمایەتی نییە

سەقامگیری عێراق بۆ ئەمریکا یەکمایەتی نییە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە پاڵپشتی ئەمریکا لە عێراق زیاتر مێدیاییە تا ڕاستقینە و سەقامگیری عێراق ئێستاکە یەکمەیتی واشنتۆن نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە وتی کە دانوستانی پێکهێنانی حکومەت لە ئەو وڵاتە لە چەند ڕۆژ پێشەوە دەستی پێکردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حولبووسی هەروەها زیادی کرد کە محەمەد شیاع سوودانی، بەربژێری ڕەوتی شیعییە و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان مافیان هەیە کە دژایەتی بکەن یان قبووڵیان بێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: هاوپەیمانی سێ قۆڵی نێوان سیادە، پارتی دیمۆکرات و فراکسیۆنی سەدر لەگەڵ چوونە دەرەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان کۆتایی هات.

محەمەد حەلبووسی بە وتنی ئەوەی لە کەسێک ناتوانێت ڕەوتی سەدر لەبەرچاو نەگرێت لەسەر زەروورەتی دەسپێکردنەوەی چالاکی پەرلەمان جەختی کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پاڵپشتی ئەم دواییەی ئەمریکا لە عێڕاق زیاتر مێدیاییە نەک ڕاستەقینە، زیادی کرد کە سەقامگیری عێراق ئێستا یەکمایەتی واشنتۆن نییە.

News ID 43634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha