نائارامییەکانی ئەم دواییە ئامێری گوشار بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە نائارامییەکانی ئەم دواییە بووەتە ئامێری گوشار بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی هەندێک وڵاتەکان، وتی کۆماری ئیسلامی پابەندی مافی گەلی خۆیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە گفتوگۆیەکدا بە ئاماژە بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران وتی: ئەو ڕووداوە لە وڵاتانی دیکەش ڕوو دەدات. لەبەرچاو گرتنی مافی مرۆڤ بەشێک لە بوونی فەرهەنگ و مێژووی ئێرانە و بابەتێکە کە کۆماری ئیسلامی پابەندیەتی.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کەڵک وەرگرتن لە ئەو ڕووداوە تاڵە بۆ گوشار لەسەر کۆماری ئیسلامی ڕەت دەکەینەوە، وتی: ئێمە بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەین و لە ئەو بوارەدا خزمەتی زۆرمان کردووە کەواتە کردنی ئەو ڕووداوە بە ئامێری گوسار، ڕوانگەیەکی دەستێوەردانانەیە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئیدانە دەکرێت.

کەنعانی زیادی کرد: کەسانێک کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن بۆ ڕووداوێک کە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، کۆماری ئیسلامی بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار دەکەن.

News Code 43628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha