ڕێژەی بێکاری دادەبەزێت/ ئاسایشی گیان و ماڵی خەڵک هێڵی سوورە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاسایشی گیان و ماڵی خەڵکە و ئیزنی دەستدرێژی بۆ سەر گیان و ماڵی خەڵک نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی وتی: هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی گیان و ماڵی خەڵکە و ناکرێت ئیزنی دەستدرێژی بدرێت تا کەسانێک بە خۆپیشاندان کۆمەڵگا تێک بدەن، هیچکەسێک ئیزنی ئەوە نادات.

ئیبراهیم ڕەئیسی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: دەوڵەت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئابووری هەوڵ دەدات و چارەسەری کێشەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی دەوڵەتە .

ناوبراو هەروەها جەختی کرد: ڕێژەی بێکاری خەریکە کەم دەبێتەوە. سەدان کارگەی داخراو خەریکی چالاک بوونەوەن و ئەوەش لە هەموو بوارەکان دەبینرێت.

News Code 43627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha