AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٤ ١٩:١٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند:

کاردانەوەی تاران بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی

کاردانەوەی تاران بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ژمارەیەک کۆمپانیا و هاووڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی هێرشی سایبری ئیدانە دەکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆ خستنە سەر هەندێ کۆمپانیا و کەسایەتی ئێرانی بە تۆمەتی بێ بنەمای تێوەگلان لە هێرشی سایبری بۆ سەر ئەمریکا بە توندی ئیدانە دەکەین.

کەنعانی رایگەیاند ئەمریکا لە بەرانبەر ئێراندا هیچی پێ نیبە و بۆیە دەست بۆ کاری نایاسایی و سووکانە و چەواشەکارانە دەبات.

جەختیشی کرد کە ئەم‌کارانەی ئەمریکا بەشێکە لە سیاسەتی شکست خواردووی لە ئێران ترساندنی جیهان کە بێ گومان ئەنجامیشی نابێت.

News ID 43517

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha