بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکینەکانی بەرخۆدانی خەڵکی سڤیل (یەپەسە)، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە گەنجان کرد تا بچنە ڕیزی گۆڕەپانی شەڕی یەپەسە بۆ بەرخۆدان لە ناو شارەکاندا.
فەرماندەیی یەپەسە بە ئاماژە بە تێپەڕینی یەک مانگ لە دەسپێکی "هەڵمەتی سەربڵندی" لە کوردستانی تورکیا، ڕایگەیاند کە هەزاران گەنج لە تورکیا بە پێوەندی لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە ئامادەیی خۆیان بۆ چوونە ڕیزی پەکەکە و چوون بۆ زاپ و شەڕ دژی تورکیا ڕاگەیاندووە. یەپەسە داوای لە هەموو ئەو گەنجانە کرد تا گەورەشارەکانی تورکیا بکەنە زاپ و لە دژی حکومەتی ڕەگەزپەرستی ئاکەپە-مەهەپە شەڕ بکەن.
یەپەسە لە درێژەدا زیادی کرد: حکومەتی ڕەگەزپەرستی ئاکەپە-مەهەپە لە ساڵی 2015 ەوە هەموو بایەخەکانی کورد و کوردستانیان کردووەتە ئاامنج، کەواتە ئامانج لە ڕێکخستنی گۆڕەپانی شەڕی سەربڵندی تۆڵە کردنەوەی مێژووی کورد و کوەدستان لە ئەو حکومەتەیە.
یەپەسە لە ئەو بەیاننامەدا بە شێوەی ڕاشكاوانە بە بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ سووتاندن و خەساردان لە ئەوەی کە هی حکومەتە، داوای لێێان کردووە کە بە لە ئەو ڕێگایەوە لە شارەکان لە دژی حکومەت شەڕ بکەن.
Your Comment