AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٢ ١٩:٠٩

پزشکیان: خۆهەڵکێشانی مافی مرۆڤ، دڕەندەن بە کردەوە

پزشکیان: خۆهەڵکێشانی مافی مرۆڤ، دڕەندەن بە کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتە مرۆییەکان لە جیهانی ئەوڕۆدا، وتی: ئەو وڵاتانەی پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن، چاویان بەڕووی ڕەنجی خەڵکی بێ‌تاوان قووچاندووە و ڕێکخراوانێک کە دەبێ پاڵپشتی لە مافی چەوساوان بکەن، ئەوڕۆ بەرگری لە جەنایەتکاران دەکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە ڕیوڕەمسی بەرزڕاگرتنی حەوتەی مانگی سوور لە هۆڵی سەرکردەکاندا، وتی: تۆقێنەرە ژیان لە جیهانێکدا کە تێیدا وڵاتانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤ و شارستانییەت، بە چەک و بۆمب و مووشەک پەلاماری خەڵکی بێ‌تاوان دەدەن و لە ژێر تەلێک لە وێرانەدا دەیانخێکنن و هاوکات ئیدعای مرۆڤایەتی، مافی مرۆڤ، ئاشتی و ئازادی دەکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە بێدەنگ‌بوونی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لەوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەمبەر بەو جەنایەتانە، جەختی کرد: جەنایەتکاران کاتێک لە پشت ماکەکانەوە باسی دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی و ئاسایش دەکەن، بەلام لە گۆڕەپانی کرداردا، خۆیان لە دڕندەترینی ئاژەڵان، دڕندەترن و سەتر ئەوەی کە جەنایەتەکانیشان دەدەنە پاڵ دیتران و خۆیان بەبێ تاوان دەزانن.

News ID 55003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha