AP ١٤٠١ خەرمانان ١٤ ١٨:٣٧

بە پێنووسی گەنجێکی پاوەیی؛

شانۆنامەی کۆتایی ساموێل بێکێت بە کوردی وەرگێڕدرا

شانۆنامەی کۆتایی ساموێل بێکێت بە کوردی وەرگێڕدرا

شانۆنامەی کۆتایی ساموێل بێکێت بە هەوڵ و تێکۆشانی پێشەوا رەهبەری بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشەوا رەهبەری وەرگێڕ و نووسەری گەنجی پاوەیی شانۆنامەی کۆتایی "ساموێل بێکێت"ی کردە کوردی و پێشکەشی کتێبخانەی کوردیی کرد.

کتێبی شانۆنامەی بەناوبانگی کۆتایی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن بڵاڤگەی زایەڵەی شاری مەریوانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

پێشەوا ڕەهبەری لە پێشەکی کتێبەکەیدا ئەڵێت:

"شانۆنامەی کۆتایی، بریتییە لە چوار کارەکتەر. ئەم کارەکتەرانە، بەپێچەوانەی شانۆنامە، گوزارشت‌ئامێزەکانەوە کە هیچ جۆرە ناوێکیان نییە، هەر یەک لەو کارەکتەرانە ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە. "هام" بە مانای چەکوش، "کڵۆڤ" لە زمانی فەڕەنسیدا بە مانای بزمار، "نیل" ئیرلەندیدا بە مانای بزمار، "ناک" لە زمانی ئەڵمانیدا بە مانای بزمار. ئەم چوار کارەکتەرە لە ژوورێکی چۆڵن. بێکێتی بێدەنگ بە شێوەیەکی سەرسامکەر بەم کارەکتەرانە گەمە دەکات. سەرسامیەکە لەوە دایە کە سێ کارەکتەری هام و ناگ و نیل بە درێژایی شانۆگەرییەکە دانیشتوون و توانای هەر جۆرە جووڵەیان لێ بڕاوە....

‍ هەروەها لە شوێنێکی دیکەدا جەغد لەسەر باباتێکی گرینک دەکات و دەڵێت: ڕەخنەگرە گەورەکان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە شانۆنامەی کۆتایی، زۆر نزیکە لە شانۆنامەی شالیری شەکسپیر و هەر وەهاش گەمەی شەترەنج. هام کە بێ جووڵە لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە، پاشای گەمەکەیە. دوو تەنەکە خۆڵەکەش، دوو قەڵای ئەمسەر و ئەوسەری گەمەکەن. بەڵام ئەوەی جێ پرسیارە ئەوەیە کە کێ لەم گەمەیەدا دژی هامە؟ یان هام بۆ هێندە باس لە کۆتاییپێهاتن دەکات؟ لەم گەمەیەدا جووڵانەوە و هاتوچۆکردن سنووردار و دیاریکراوە. کارەکتری هام بە درێژایی شانۆکە لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە و چیرۆکی بێمانا دەگێڕێتەوە و کلۆڤیش کە بەردەوام دێت و دەچێت و بێ ئەوەی ئاگاداری هیچ بێت خەریکە بە قسەی هام دەکات. یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ئەم شانۆیەش ئەوەیە کە هام و کلۆڤ بگەنە کۆتاییی. بەڵام ئایا ئەم کۆتایە، کۆتایی گەمەکەیە یان کۆتایی ژیان؟ هام هەر لە سەرەتای شانۆکەوە بەردەوام باسی کۆتایی دەکات: . ...."

پێشەوا ڕەهبەری چندین کاری وەرگێڕانی‌تری وەک "کاتژمێرێک چاوەڕوانی" یەک لە شانۆنامە دیارەکانی ئەدەبی جیهانی لە نووسینی هاینریش بۆیڵ و "سۆزانییە بەڕێزەکە" لەسەر نووسینی ژان پۆل سارتەر وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چەندین بەرهەمی تری وەک: "چیرۆکی ورچە پانداکان" و "کورسییەکان" و "کرێکار" ... لە ژێر چاپ دایە.

News ID 43402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha