AP ١٤٠١ خەرمانان ١٣ ١٥:٠٣

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد

کرانەوەی سێهەمین بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە قامیشلۆ

کرانەوەی سێهەمین بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە قامیشلۆ

هێزەکانی ئەمریکا سێهەمین بنکەی سەربازی خۆیانیان لە دە کیلۆمەتری شاری قامیشلۆ کردەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کردنەوەی سێهەمین بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک شاری قامیشلۆ لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

بە پێی نووسراوی ئەو ناوەندە، سێهەمین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە شاری قامیشلۆ لە نزیک گوندی نقارە لە باشووری ڕۆژاوای شاری قامیشلۆ کراوەتەوە و ئێستا سەربازانی ئەمریکا تێدا جێگیرن. دوو بنکەی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا رل نزیکی قامیشلۆ لە گوندەکانی حەمۆ و تل فراس هەڵکەوتووە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا وتوویە گەورەترین بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە نزیکی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەرە.

News ID 43382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha