AP ١٤٠١ خەرمانان ٨ ١٠:٣١

مەسعود بارزانی:

لایەنەکان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان

لایەنەکان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن."

دەقی پەیامی بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.

مسعود بارزانی

News ID 43317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha