AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ١٦:٠٣

بەرپرسێکی باڵای یەپەگە؛

چالاکی بەربڵاوی داعش لە کەمپی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا

چالاکی بەربڵاوی داعش لە کەمپی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا

بە گوێرەی راگەیاندنی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای هێزە کوردییەکان، داعش لە مانگەکانی دواییدا چالاکییەکی بەربڵاوی لە ناو کەمپی ئەلهەول هەبووە و دژبەرانی ئەو گرووپەیان لە ناو کەمپەکە کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی کوردی سووریا نیسبەت بە چالاکی چڕ و ڕووخێنەری داعش لە کەمپی ئەلهەول هۆشداریی دا.

ناوبراو بە هەواڵدەری ڕۆیتێرز وتی: ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی هێزە کوردییەکان لە ناو کەمپەکە بەهۆی چڕ بوونەوەی چالاکییەکانی داعش خەریکە جێبەجێ دەکرێت.

عەلی حەسەن وتەبێژی هێزە ئەمنیەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا زیادی کرد: شانە نوستووەکانی داعش لە ئەو کەمپە 55000 کەسیە دژبەرانی داعش ئەشکەنجە دەکەن و پاشان دەیانکوژن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز هەر لە ئەمساڵدا 44 کەس لە دانیشتوانی هەول کوژراون.

News ID 43301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha