بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له‌باره‌ى خراپ مامه‌ڵه‌كردنى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە ڕۆژنامەنوسان بتوانن بەبێ ترس‌و تۆقاندن‌و دەستگیرکردنی هەڕەمەکیو گەڕان بەناو ئامێری ئەلیکترۆنیدا کاری خۆیان بکەن".
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا له‌هه‌ولێر، "چاومانکەوت بەژمارەیەک لەڕۆژنامەنوسانی هەرێم تا گوێبیستی چیرۆکەکانیان بین‌و باشتر لەبیروبۆچونەکانیان تێبگەین دەربارەی ئەوەی چۆن باشتر داکۆکی لەئازادیی ڕاگەیاندن‌و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بکەین".
له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌شیان كونسوڵخانه‌كه ئاشكرایكردوه، "بەشێکی زۆر لەو ڕۆژنامەنوسانە پێیانڕاگەیاندین، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیرکراون‌و گوێبیستی هەندێک چیرۆکی زۆر نیگەرانکەربوین".
هه‌روه‌ك هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاشى وه‌ك په‌یامێك به‌حكومه‌تى هه‌رێم گه‌یاندوه‌و تێیدا هاتوه، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باوەڕی وایە، پێویستە ڕۆژنامەنوسان بتوانن کاری خۆیان بکەن بەبێ ترس لەتۆقاندنو دەستگیرکردنی هەڕەمەکیو گەڕان بەناو ئامێری ئەلیکترۆنیدا بەبێ ڕەزامەندی دادگا‌و جیاکاری، بەپاڵنەری سیاسی‌و هەڕەشە یاخود تۆڵەسەندنەوە".
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر په‌یامنێرى شارپرێس‌و ڕۆژنامه‌نوسى به‌شدار له‌كۆبونه‌وه‌كه ئاشكرایكرد، چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو 5 ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسى كاروبارى گشتى‌و به‌رپرسى به‌شى سیاسه‌تى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا كۆبونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشى ڕۆژنامهنوسانو مه‌ترسیه‌كانى سه‌ریان.
وه‌كو هه‌ژار وتى:"ئه‌مریكیه‌كان گله‌ییان هه‌بوو، جه‌ختیانكرده‌وه، دۆخى ڕۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێم خراپه، ئه‌وه‌شى كراوه‌و ڕویداوه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێم، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا به‌وردیی ئاگاداره"
Your Comment