بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە سووریا تا پاککردنەوەی قووڵایی سی کیلۆمەتری خاک بەردەوام دەبێت.
ئەردۆغان هەروەها وتی: ئێمە هەتا ئەو کاتەی لە سووچێکەوە تا سووچێکی تر لع درێژایی هێڵی سنووری باشووری وڵاتەکەمان تا قووڵایی سی کیلۆمەتر پاک دەکەینەوە، بەردەوامین لە ئۆپراسیۆن.
جەختیشی کرد: پێشتریش وتوومە و ئێستاش بە جیهانی رادەگەینم کە شەوێک لە ناکاو هێرش دەکەین و بۆ هەر شوێنێکیش دڵمان بخوازێت دەرۆین.
Your Comment