ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: لە ئەم چەند ڕۆژەدا و دوای پێشەکش کردنی پێشنیارگەلێک لەلایەن ئەورووپاوە و دوای ئەوەش پێشکەش کردنی ڕای ئێران بە جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، ئەو لێکدانەوە هاتووەتە ئاراوە کە ئەگەری هەیە دانوستانەکان چووەتە نێو قۆناغێکی پێشکەوتووەوە. ئاڵبەت ئەوە بە واتای نیازپاکی ڕۆژاوا نییە بەڵکوو ئەوە کەم بوونەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لە دژی گەلی ئێران و پێداویستی ڕۆژاوایە کە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی بەپەلە هەڵەداوان بوون.
خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەنا لە ڕۆژی پێنجشەممە 13 ی گەلاوێژەوە لە ڤیەنا دەستی پێکرد.
5 ڕۆژ دانوستانی چڕ لە ڤیەنا
باقری پێش لە چوونی بۆ ئەو خولە لە دانوستانەکان نووسی بۆ بەرەو پێش بردنی دانوستانەکان دەچمە ڤیەنا. بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئەوانەیە کە ڕێککەوتننەکەیان پێشێل کردووە.
لە کۆتاییدا و دوای پێنج ڕۆژ دانوستانی چڕ و پڕ، پێشنیارەکانی ئێنریکە مۆرا وەکوو هاوئاهەنگ کاری گفتوگۆکان بە لایەنەکان پێشکەش کرا و شاندی ئێرانی بۆ تاوتوێ کردنی ئەو پێشنیارانە گەڕایەوە تاران.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا وتی: لە هەندێک لە داواکارییەکانی ئێمەدا تا ڕادەیەک پێشکەوتنمان هەبوو و بەشێک لە چاوەروانییەکانمان جێبەجێ کرا.
دوای گەڕانەوەی شاندی ئێرانی بۆ تاران، کۆبوونەوەی چڕ و پڕ و بەردەوام بۆ تاوتوێ کردنی پێشنیارەکانی مۆرا بەڕێوە چوو. ئەوە ئاساییە کە بەرپرسان بۆ پاراستنی بەژەوەندییەکانی گەلی ئێران و هەروەها لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکان، هەندێک گۆڕانکاری لە ئەو پێشنیارە ئەنجام بدەن.
ڕاگەیاندنی "کاتژمێری سفر" لەلایەن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانەوە
دوای کۆبوونەوە و تاوتوێی بنەرەتی، ڕۆژی ڕابردوو حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی بە ڕاگەیاندنی هەواڵێکی زۆر گرینگ لە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: تا کاتژمێر 12 ی ئەمشەو دوایین ڕای ئێمە بە شێوەی نووسراو رادەستی هاوئاهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا دەکەین و چاوەڕوانی کاردانەوەی ئەوان و ئەمریکا دەبین.
ناوبراو جەختی کرد: ئەگەر ئەمریکا راست بین بێتو نەرمی بنوێنێت نزیک لە ڕێککەوتنین و ئەگەر ئەمریکا روناگە پێشووەکانی خۆی دووپات بکاتەوە و نەرمی نەنوێنێت ئەبێ گفتوگۆی زیاتر بکەین.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە پێداویستی ڕۆژاوا بە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: ڕاشکاوانە بە پەیامی ئەمریکییەکان کە وتبوویان لە سەروبەندی هەڵبژاردنین و کێشەی بەنزینمان هەیە و لە بواری وزە کێشەمان هەیە و یارمەتیمان بدەن، وەڵاممان دایەوە و بۆ هەڵێنانی هەنگاوی کۆتایی ئەبێ لایەنی ئەمریکی نەرمی بنوێنێت.
ڕۆژانی داهاتوو ڕۆژانێکی گرینگ بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکییە، ئەگەر ئەمریکا نەرمی بنوێنێت، ئەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتن دەکەین. ئەگەریش نا دنیا ناگاتە کۆتایی. ئەوان باس لە "پلانی بی" دەکەن و ئێمەش "پلانی بی " خۆمان هەیە.
ئەمریکا: تاران ئەو داواکاریانە کە پێوەندیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە، بنێتە لاوە
دوای قسەکانی ئەمیر عەبدوڵڵهیان ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەڵەکانی ئەمریکا، پاگەندەی کرد: تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی دوولایەنە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوەیە کە تاران ئەو داواکاریانەی کە پێوەندیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە بنێتە لاوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمریکا وەڵامی خۆی بە پێشنیارەکانی ئەورووپا بە شێوەی شاردراوە بە هاوئاهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا رادەگەیێنێت.
ڕووسیا: پێشنیارەکانی ئێران سازێنەرە
میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەنا وەڵامی ئێران بە پێشنیارەکانی ئەورووپای سازێنەر وەسف کرد و وتی: " ئێستا تۆپ لە زەوینی ئەمریکایە. ئێران پێشنیاری داوە لە ڕەوتی چاکسازی لە ڕەشنووسی دەقی ڕێککەوتنەکە، پاراستنی لەلایەن وڵاتەکانەوە مسۆگەر بکرێت. دیداری وەزیرانی دەرەوەش سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە داهاتوویەکی نزیکدا دوور لە چاوەڕوانی نییە.
ئێستا تۆپ لە زەوینی ئەمریکایە و ئەو وڵات پێویستە لە زووترین کاتدا بڕیاری خۆی لە سەر ڕێککەوتنەکە بدات و بیسەلمێنێت لە دانوستانەکان جیدییە و لێی وەکوو ئامێرێک بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتە دوژمنانەکانی خۆی لە دژی گەلی ئێران کەڵکوەرناگرێت.
Your Comment