ترانزیتی زیاتر لە 591 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری پرویزخانەوە

بەرپرسی گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان لە ترانزیتی زیاتر لە 591 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری پەرویزخانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریبۆرز کەرەمی ڕایگەیاند: سنووری پەرویزخان لە چوار مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 591 هەزار و 992 تۆن کاڵای ترانزیتی هاوردن و بردنی تێدائەنجام دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی چوار مانگەی یەکەم ئەمساڵدا هەزار و 500 بارهەڵگر لە سنووری پەرویزخانەوەی چووەتە دەرەوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 290 لەسد زیادی کردووە.

کەرەمی وتیشی: 19 هەزار و 430 تۆن کاڵا لە سنووری پەرویزخانەوە چووەتە دەرەوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە پێنج هەزار و 364 تۆن کاڵا بووە، 262 لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو درێژەشی دا: 572 هەزار و 562 تۆن کاڵا بە شێوەی ترانزیت هاتووەتە نێو ئێران کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 143 لەسەد زیادی کردووە.

News Code 43186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha